Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:24

ئەنجومەنی كیمیایی ئەمریكی لقێكی لە هەولێر دەكاتەوە

ئەمە بڕیارێكی زۆر گرنگە كە سەبارەت بە كوردستان دراوە
کوردستان TV
100%

دوێنێ ئەنجومەنی كیمیایی ئەمریكی كۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی لە شاری سان دیێگۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەی دوێنێدا، دوای گفتوگۆی تایبەت سەبارەت بە كیمیا و پێشكەوتنەكانی بواری كیمیا، بڕیارێكی زۆر گرنگ سەبارەت بە كوردستان درا.
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەدا بڕیاردرا لقێكی ئەنجومەنی كیمیایی ئەمریكی لە هەولێر بكرێتەوە و بەم شێوەیە لقی 53ی ئەم ئەنجومەنە لە كوردستان دەكرێتەوە.
كردنەوەی لقی ئەم ئەنجومەنە لە كوردستان بڕیارێكی زۆر گرنگە و دەبێتە هۆی پەیوەندییەكی زانستی بەهێزتر و فراوانتر لە نێوان ئەمریكا و كوردستاندا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.