Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:30

هیندستان لە ساڵی 2023دا دەبێتە خاوەنی زۆرترین دانیشتوانی جیهان

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، بڕیارە تا 15ی ئەم مانگە ژمارەی دانیشتوانی زەوی بگاتە 8 ملیار كەس.
نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتەكەیدا ڕایگەیاندووە، هیندستان لە ساڵی 2023دا جێگەی چین دەگرێتەوە و دەبێتە خاوەنی زۆرترین دانیشتوانی جیهان.
بەڵام لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە گەشەی دانیشتوانی جیهانی لە ساڵی 2022 بۆ كەمتر لە 1% دابەزیوە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1950ەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زیاتر لە نیوەی زیادبوونی چاوەڕوانكراوی ژمارەی دانیشتووان تا ساڵی 2050 تەنها لە 8 وڵاتدا چڕ دەبێتەوە: كۆنگۆ، میسر، ئەسیوپیا، هیندستان، نەیجیریا، پاكستان، فلیپین و تانزانیا.
بەپێی دوایین خەمڵاندنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی 2030دا بۆ نزیكەی 8.5 ملیار كەس بەرز دەبێتەوە، لە ساڵی 2050دا 9.7 ملیار كەس، پاشان لە ماوەی ساڵی 2080دا دەگاتە لوتكە بۆ نزیكەی 10.4 ملیار كەس، پێشبینیش دەكرێت تا ساڵی 2100 لەم ئاستەدا بمێنێتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.