لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین پێكهاته‌ی كۆتایی تیپه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ئاشكراكرد.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕابه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی تانگۆ ده‌كات، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌م دواییه دووچاری پێكان هاتبوو، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ئاسایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌شقه‌كانی پاریس سانجێرمان و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه.
هاوكات پاولۆ دیبالا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕۆما كه ئه‌ویش پێكانی هه‌بوو، ناوی له پێكهاته‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ به‌شداریكردن له یاریه‌كانی جامی جیهان تۆماركراوه، دیارترین یاریزانانی پێكهاته‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر بریتین له ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزو كریستیان ڕۆمیرۆ و ئۆتامێندی و ماركۆس ئاكۆنیاو ڕۆدریگۆ دی پاول و لیاندرۆ پاریدیس و ئه‌لیخاندرۆ گۆمێزو ئه‌نخێل دی ماریاو لاوتارۆ مارتینێزو جولیان ئه‌لڤارێزو خواكین كۆریا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له گڕوپی سێیه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ر دایه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی مه‌كسیك و سعودیه‌و پۆڵه‌ندا یاری ده‌كات، له یه‌كه‌م یاری خۆشی له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له بیستودووی ئه‌م مانگه‌دا، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه ده‌بێته‌وه.
پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ مۆندیالی 2022 راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.