لویس ڤان گال ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا پێكهاته‌ی كۆتایی تیپه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێمفیس دێپای هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی پێكان ماوه‌یه‌كی زۆره یاری نه‌كردووه، به‌ڵام ڤان گال ئه‌م یاریزانه‌ی بانگهێشتی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی كردووه، ڕاهێنه‌ره‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ڕاسته دێپای پێكانی هه‌یه، به‌ڵام ئومێد ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو پێكانی چاك بێته‌وه‌و له یاریه‌كانی مۆندیالیش له ڕیزی یاریزانانی یه‌ده‌گ سوود له تواناكانی وه‌رده‌گیرێت.
هه‌ر له پێكهاته‌ی هۆڵه‌ندا، هه‌ریه‌ك له ئه‌ندرێس نۆبێرتی گۆڵپارێزو جێریمی فێرمبۆنگ و چاڤی سیمۆنز بۆ یه‌كه‌مجاره بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان كراون، له ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌ر، هۆڵه‌ندا له گڕوپی یه‌كه‌مدایه‌و شان به شانی هه‌ڵبژارده‌كانی قه‌ته‌ری میواندارو ئیكوادۆرو سه‌نیگال یاری ده‌كات.
پێكهاته‌ی هۆڵه‌ندا بۆ مۆندیال راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.