ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12-11-2022،یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد/ لقی سلێمانی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی كوردستان دیالۆگ، ڕێوڕه‌سمی واژووكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆ به‌رهه‌می شاعیری دیار، به‌رزان هه‌ستیار به ناونیشانی (له هه‌ر زامه‌ی خوێنێك) ساز ده‌كات.
كتێب "له هه‌ر زامه‌ی خوێنێك" له دوو توێی شه‌ش سه‌د و چل و هه‌شت لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌و بریتییه له‌و حه‌وت دیوانه شیعره‌ی كه ساڵانی پێشتر به‌م ناوانه‌وه شاعیر بڵاویكردوونه‌ته‌وه:
1- نه‌وه‌یه‌ك پیره منداڵ .
2- به‌ته‌نیشت فه‌نابوونه‌وه.
3- ساڵێك له نیگه‌رانی.
4- گوناهه‌كانی دڵنیایی.
5 - من خه‌ون دامئه‌گیرسێنێ .
6- پیر ئه‌بین كه‌سه‌كه‌م.
7- سپێده‌یه‌كی ڕه‌نگپه‌ڕیو.
ڕێوڕهسمهكهله كاتژمێر 3ی پاش نێوه‌ڕۆ،له‌یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
شایانی باسه پیشتریش له هه‌فته‌ی رابردوو،له شاری هه‌ولێر،له‌هۆڵی مه‌هدی خۆشناو له‌لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر كۆڕرێكی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سازكرابوو.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی كتێبی (له هه‌ر زامه‌ی خوێنێك) بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.