Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:30

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق : بارانی بەلێزمە ئاستی ئاوی دیجلە و فوراتی بەرز كردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئەوەی ئاشكرا كرد كە بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە شەودا باریوە ئاستی ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فورات، بەرز بوونەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتەكە، حاتەم حەمید لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق "INA" رایگەیاند "رێژەی باران بارینەكە بەگوێرەی شارەكان گۆڕاوە. بەهۆی چەندین كاتژمێر بارانەوە ئاستی ئاوی دیجلە و فورات، بەرز بوونەتەوە".
حەمید، باسی لەوەش كرد كە ئەو ئاوەی لە شەقامەكاندا كۆبووەتەوە چووەتە ناو رووبارەكان، ئاماژەی بەوەشدا كە بەشێك لە ناوچەكانیش رووبەڕووی ئەو لافاوە بوونەتەوە كە لە ئێرانەوە هاتووە.
سەرۆكی شارەوانی بەغدا، عەمار موسا ئەوەی ئاشكرا كرد كە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ئاو لە شەقام و كۆڵانەكانی بەغدا كۆبووەتەوە و تواناكانی شارەوانی بۆ رێگری كردن لە بارانە بەلێزمەكە وەك پێویست نەبوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.