ئەمڕۆ شەممە 12-11-2022 شاعیری میللی حەمە عەلی عومەر مەعروف ناسراو به "عەلی بێبەش" کۆچی دواییکرد.
یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی هاوخهمی خۆی به كۆچی دواییكردنی ئهم شاعیره راگهیاند له پهیامێك دا هاتووه:دڵگرانین بە کۆچی دوایی شاعیری میللی عەلی بێبەش کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت. سەبووری بۆ خانەوادە بەڕێزەکەیان و خزم و هاوڕێیانی دەخوازین".
شاعیر(عەلی بێبەش) پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، هەر ئەمڕۆ پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.