پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەسەرپەرشتی سەرۆك مەسعود بارزانی یەكەمین كۆبوونەوەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو و تیاییدا 17 كەس وەك ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردران .
دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكەش، نەوزاد هادی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی ئەنجامدرا و تیاییدا 17 كەس بۆ مەكتەبی سیاسیی هەڵبژێردران.
گوتیشی: پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو كۆنگرەكان هەم ئەندامانی نوێی سەركردایەتی و هەم ئەندامانی نوێی مەكتەبی سیاسیی لەخۆگرتووە و بە دڵنیاییەوە ئەمە پڕۆسەیەكی دیموكراسییە و خەسڵەتێكی پارتی بووە بە درێژایی تەمەنی كە ئەو گۆڕانكارییانەی تیادابووە و لە كۆبوونەوەكەشدا جەختمان لە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان كردەوە.
نەوزاد هادی : پارتی لە هەموو كۆنگرەكان هەم ئەندامانی نوێی سەركردایەتی و هەم ئەندامانی نوێی مەكتەبی سیاسیی لەخۆگرتووە
ئەمە پڕۆسەیەكی دیموكراسییە و خەسڵەتێكی پارتی بووە بە درێژایی تەمەنی كە ئەو گۆڕانكارییانەی تیادا بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.