به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندرا.
ده‌قی راگه‌یاندراو:
له رۆژانى 3، 4، 5 و 6ی نۆڤێمبه‌رى 2022، پارتيمان كۆنگره‌ى 14ى خۆى له ژێر دروشمى (ئازادى، ديموكراسى، دادپه‌روه‌رى) له شارى دهۆك به به‌شدارى 1061 ئه‌ندام گرێدا.
كۆنگره، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد و دواى چه‌ند ئايه‌تێك له قورئانى پيرۆز، سروودى نيشتيمانیى عێراق و سروودى ئه‌ى ره‌قيب پێشكه‌ش كران.
له ده‌ستپێكدا سه‌رۆك بارزانى وتارێكى پێشكه‌شكرد، تییدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه به‌هۆى شه‌رى داعش و پاراستنى يه‌كێتى خاكى كوردستان و په‌تاى كۆڕۆناوه، كۆنگره دواكه‌وتووه. هه‌روه‌ها به گشتى باسى له بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جيهان كرد، به تايبه‌تى له وتاره‌كه‌يدا تيشكى خسته سه‌ر دوو خاڵ كه جێگه‌ى شانازيى به‌ڕێزيانن له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانی هه‌بووه، يه‌كه‌ميان؛ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ پشتيوانیى كۆبانێ بووه، دووه‌ميان؛ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه. له به‌شێكى ديكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سوپاسى خۆڕاگریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی كرد له به‌رگريكردنى قاره‌مانانه‌يان له شه‌ڕى دژى داعش و پاراستنى خاكى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگریی و پشتیوانیی پێشمه‌رگه و داموده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌و شه‌ڕه‌دا.
پاشان فیلمێكى ديكۆمێنتارى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى سه‌ركردايه‌تى كه له‌ماوه‌ى نێوان كۆنگره‌ی سێزده و ئه‌م كۆنگره‌يه‌دا كۆچى دواييان كردووه نيشاندرا، دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگره هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له دانيشتنى يه‌كه‌مدا؛ كۆنگره به كۆى ده‌نگ رێزدار سه‌رۆك بارزانيان به سه‌رۆكى پارتى دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژارده‌وه، هه‌روه‌ها كۆنگره متمانه‌ی به‌خشی به جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆك.
دواتر راپۆرتى سياسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى خوێندرايه‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى به روونی خراوه‌ته روو كه وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه سه‌رۆك ئاماژه‌ی پێداون، ریفراندۆم و خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وته‌كانی، هۆكاربوون بۆ دواكه‌وتنی كۆنگره.
له‌و راپۆرته‌دا، په‌يوه‌ست به پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان، ئه‌وه‌خراوه‌ته روو كه ئێمه له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانیانین له هه‌مان كاتدا، داوا له هێزه سياسييه‌كانى هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ى كوردستان كراوه سه‌رده‌ميانه خه‌باته مه‌ده‌نييه‌كانيان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، داواش له هه‌ر سێ وڵاتى دراوسێ كراوه كه سنوورى جوگرافى، قووڵاى مێژويى، تێگه‌يشتنى ديبلۆماسی، به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى و كولتورى و كۆمه‌ڵايه‌تيمان پێكه‌وه هه‌يه، به كرده‌يى بير له چاره‌سه‌رى سياسیى پرسى كورد بكه‌نه‌وه، چاره‌سه‌رێك كه ببێ به مايه‌ى ئاشتى و سه‌قامگيرى و بوژانه‌وه‌ى ناوچه‌كه به گشتى. له‌سه‌ر ئاستى عێراقيشدا هاتووه كه پارتيمان له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ كار ده‌كات له‌سه‌ر ياسادانان و كاراكردن و جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك ياساى گرنگ و بنچينه‌يى بۆ پاڵپشتى سيسته‌مى فيدراڵى و ديموكراسى له عێراقدا، وه‌ك له ده‌ستوورى عێراقی فيدراڵدا هاتووه.
دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگره؛ ده‌رگاى پێكهێنانى ليژنه‌كانى بۆ ئه‌ندامانى كۆنگره كرده‌وه و له ئاكامدا چوار لیژنه له لايه‌ن كۆنگره‌وه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا، كه بريتی بوو له (ليژنه‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆ، ليژنه‌ى پرۆگرام، ليژنه‌ى راپۆرتى سياسى، ليژنه‌ى سكاڵا و پێشنياز).
له دانيشتنى دووه‌مى هه‌مان رۆژدا ليژنه‌كان گفتوگۆى چڕ و ورديان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانيان كرد و به تێبينى و سه‌رنجه‌كانى ئه‌ندامانى كۆنگره ده‌وڵه‌مه‌ند كرا و، له دانيشتنى يه‌كه‌مى رۆژى دووه‌مى كۆنگره‌دا، راپۆرته‌كان دواى خوێندنه‌وه، خرانه ده‌نگدانه‌وه و له لايه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ند كران.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر...
كۆنگره به‌پێويستى زانى له‌م قۆناغه‌دا، پێداچوونه‌وه‌يه‌كى ورد به په‌يڕه‌وى ناوخۆدا بكات، له رووى هه‌يكه‌ليه‌ت و رێكخستن و په‌يوه‌ندیى نێوان ئۆرگانه‌كاندا، به‌شێوه‌يه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ واقعيى ئه‌مڕۆى كارى حزبايه‌تيدا. له لايه‌كى ديكه‌وه له په‌يڕه‌وى ناوخۆدا ناوى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى گۆڕدرا بۆ كۆميته‌ى ناوه‌ندى، هه‌روه‌ها گۆڕانكارى له به‌شێك له هه‌يكه‌ليه‌تى حزبدا ئه‌نجامدرا و ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگا گۆڕدرا بۆ (مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزكا)، هه‌روا بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نى باڵاى تێكۆشه‌ران درا. يه‌كێكى ديكه له گۆڕانكارييه‌كانى په‌يڕه‌و بريتييه له به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شداریى ئافره‌ت له كۆميته‌ى ناوه‌ندى به‌جۆرێك له 15% كه‌متر نه‌بێت.
له رۆژی دووه‌مدا، سه‌رۆك بارزانی پێشنیاری 10 هه‌ڤاڵی خسته به‌رده‌م كۆنگره كه، هه‌ر ده هه‌ڤاڵ به ده‌نگی راسته‌وخۆی ئاشكرا بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران.
پاشان، كۆنگره ده‌رگای خۆكانديدكردنى بۆ كۆميته‌ى ناوه‌ندى كرده‌وه كه (129) هه‌ڤاڵ خۆيان كانديد كرد بۆ 41 ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و (9) يه‌ده‌ك. له رۆژانى سێيه‌م و چواره‌میشدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و لێكجیاكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد كه له لايه‌ن كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنی عێراق و (7) دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
جێگاى باسه كۆنگره كۆمه‌ڵێك له پڕه‌نسيب و ستراتيژيه‌تى پارتى له چه‌ندين بوارى جياجيادا په‌سه‌ند كرد كه گرينگترينيان بريتييه له كاركردن له پێناو به‌هێزكردنى سيسته‌مى په‌رله‌مانى و به ديموكراتیزه‌كردنی سیستمی حوكمڕانی به پشتبه‌ستن به پره‌نسيبه‌كانى: گه‌ل سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته؛ لێك جيايى و هاوسه‌نگى ده‌سه‌ڵاته‌كان؛ سه‌ربه‌خۆيى و كارايى دامه‌زراوه‌كان؛ سه‌روه‌رى ياسا و پاراستنى ماف و ئازادييه‌كان و مافی ئافره‌ت؛ هه‌روه‌ها رێزگرتنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه بنه‌ڕه‌تييه‌كان و رێزگرتن له پڕه‌نسيبى شه‌فافيه‌ت و لێپرسينه‌وه و سزا و پاداشت له حوكمڕانى هه‌رێم و عێراقدا. له به‌شێكى ديكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێويسته چه‌سپاندنى مۆدێلى حوكمڕانى باش و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى باش‌ترين خزمه‌تگوزاریى گشتى پێشكه‌شى گه‌لى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له‌سه‌ر ئاستى مرۆيى و كۆمه‌ڵايه‌تيدا، پارتيمان كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانى كولتوریى، كه به‌جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌قينه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى بێت و فره‌كولتورى و فره‌ئايينى و يه‌كترقبوڵكردن و رێزگرتن له جياوازييه‌كانمان تێيدا به‌رجه‌سته بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستى هزرى و هوشيارى و نيشتيمانى كوردستانيان بێت.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، كۆنگره جه‌ختی له یه‌كڕێزی و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه و به پێویستی زانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش كۆنگره جه‌ختی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسی و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه.
هاووڵاتيانى به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر..
پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتنى خواست و به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لى كوردستان ده‌زانێت، به‌و پێيه‌ى پارتى هه‌ميشه و له‌مه‌ودواش ئامرازێكى خه‌بات و تێكۆشانى جه‌ماوه‌ريى گه‌له‌كه‌مانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستان، بۆيه پارتيمان پيرۆزبايى له خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر ده‌كات و به‌ڵێن دووپاتده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌ل و به‌ده‌ستهێنه‌رى ماف و پاراستنى ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورى و نيشتتيماني و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى بێت كه درێژه‌ده‌ری رێبازی بارزانیی نه‌مره.
كۆنگره به تێكڕای ده‌نگ ته‌خویلی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ دیاریكردنی هه‌ڤاڵێك له كوردانی ئێزدی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان.
سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چوار‌ده‌هه‌مينى پارتى ديموكراتى كوردستان پيرۆز بێت.
دروود بۆ گيانى پاكى سه‌رجه‌م شه‌هيدانى كورد و كوردستان و سه‌روه‌ريان بارزانى نه‌مر و كاكه ئيدريسى هه‌ميشه زيندوو.
بژى كورد بژى كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
6/11/2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.