Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:27

شاخەوان عەبدوڵڵا: پرسی دابینكردنی بودجە بۆ هێزەكانی لیوای 20ی یەكلابووەتەوە

کوردستان TV
100%

دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پرسی دابینكردنی بودجە بۆ هێزەكانی لیوای 20ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق یەكلا بووەتەوە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بودجەی خۆیدا جێگیری كردووە، هەروەها رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە بۆ ئەوەی كە ئەوانیش بودجەیان تەواو كرد، رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن و دوای ئەوە بێتە پەرلەمان و لەوێش ئێمە داكۆكیی لێ دەكەین و پەسەند دەكرێت، بۆیە بودجەی لیوای 20 بووەتە بەشێك لە بودجەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، كە دوای پەسەندكردنی بودجە بۆیان دابین دەكرێت و لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەستبەكار دەبن.
ڕوونیشی كردەوە: پێشتر هەنگاو بۆ لیوای 20 نرابوو و گرفتی ئیدارەیان چارەسەر كرابوو لە مانگی نۆی ئەمساڵدا، كە تەنیا بابەتی دارایی مابوو و هەندێك پارە پەیدا كرابوو هی گرێبەستەكان بوو، بۆ ئەوەی مووچەی بنەڕەتیی سەربازەكان بدرێت تا بودجە پەسەند دەكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی رازی نەبوو و ئێستا وەزارەتەكان بەشەبودجەی خۆیان رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بۆیە ئێستا بودجەی ئەو لیوایە خراوەتە ناو بودجەی وەزارەتی بەرگری و جێگیر كراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە و یەكلا كراوەتەوە، هەوڵیش دەدەین كە هاتە پەرلەمان پەسەند بكرێت و بودجەیان بۆ دابین بكرێت، كە ئەو لیوا هاوبەشە لە ناوچە كوردستانییەكان بڵاوەیان پێ دەكرێت".
ئاماژەشی دا، بڕیارە یەكەم پڕۆژە یاسا كە چاوەڕێین بێتە پەرلەمان، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت بۆ ساڵی داهاتوو، چونكە ئەوە گرنگترین پڕۆژە یاسایە و ئەگەر ئەو پڕۆژە یاسایە نەبێت، حكوومەت ناتوانێ هەنگاوەكان جێبەجێ بكات، كە رێككەوتنی لەسەر كراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.