Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:33

بە تۆمەتی تەقەكردن لە هاووڵاتییەك و برینداركردنی دوو تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان بە فیشەك بریندار كردبوو .
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: 
ڕۆژی 26ی10 ی 2022 ، هاوڵاتییەك تەقەی لێكراو بریندار بوو و تۆمەتبارانی ڕوداوەكە هەڵاتن .
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە  بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .
لەئێستادا تۆمەتباران :
د ، س ، ج لەدایكبووی 2003
س ، أ ، م لەدایكبووی 2005
له‌كۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.