Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:33

لێژنەی دارایی: حکوومەت پلانی هەیە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ بکاتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانی داناوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ بکاتەوە، ئێمەش ڕاپۆرتێکمان ئامادە کردووە و بڕیارە لەگەڵ حکوومەت گفتوگۆی لەسەر بکەین، یەکێک لە خاڵەکان پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، محەمەد ئیلخانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: ئەوەی بڵاو کراوەتەوە لە هەندێک میدیا لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هیچی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە و حکوومەت خۆی پلانی هەیە بە هەنگاو پلەبەرزکردنەوە دەست پێ بکاتەوە، بەڵام بەو شێوەیەی کە لە میدیا باس دەکرێت ئێمە ئاگادار نەکراوینەتەوە، چونکە هەندێک ڕێکار پێویستە بۆ پلەبەرزکردنەوە.

ڕاشیگەیاند: پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بکات و لەناو بودجەدا پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندن و خانەنشینی چارەسەر بکات، بۆیە بودجە نەبوو بارێکی قورس دەبێت لەسەر حکوومەت و مووچەی فەرمانبەران زیاد دەبێت، ئەوەش ئەرکێکی قورسە لەسەر حکوومەت، بۆیە پێویستە بودجە هەبێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، باسی لەوەش کرد "ڕاپۆرتێکمان ئامادە کردووە، یەکێک لە خاڵەکان پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە و بڕیارە لەگەڵ وەزیری دارایی کۆ بینەوە و بێتە پەرلەمان، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دوایییانە هەندێک دوا کەوت، سەرەڕای ئەوەش، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە هەم بودجە ئامادە بکرێت و هەم پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت.''

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.