Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:29

هەولێر لە زیادکردنی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی دەچێتە قۆناغێکی نوێ

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هەولێرى پایتەخت، لە زیادکردنى ئاوى سەر زەوی و ئاوى ژێر زەوی و گڵدانەوەى ئاو، پێ دەنێتە قۆناغێکى نوێ.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەى هەوڵەکانى زیادکردنى ئاوى سەر زەوی و ئاوى ژێر زەوی و گڵدانەوەى ئاو و ئەنجامدانى ئەو پڕۆژانەى کە کاریگەریى گەورەیان دەبێت لە هاوکاریکردنى جوتیاران و ئاژەڵداران لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، چه‌ندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراون، كه‌ به‌شێكیان كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌ و به‌شێكیشیان كاره‌كانیان ته‌واو نه‌بووه.

ڕاشیگەیاند: بۆ ئەم مەبەستەش لە شەش مانگى ڕابردوودا، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى لافاو کە لەو دوو ساڵەى ڕابردوو کاریگەریی خراپیان لەسەر هەولێرى پایتەخت هەبوو، وەک قۆناغى یەکەم ڕەزامەندى لەسەر دروستکردنی 8 پۆند لەسنوورى پارێزگاى هەولێر داوە و لە قۆناغى دووەمیش دروستکردنى (14) پۆندى تر، بەگوژمەى (12 ملیار و 600 ملیۆن دینار)، کە تواناى گلدانەوەى 4 بۆ 5 ملیۆن مەتر سێ جا ئاویان دەبێت. ئەوە جگە لە هەڵکەندنى (4,320) بیرى ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ و (4,831)  بیرى کشتوکاڵى  و (164) بیرى پیشەسازی.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستاش دیراسەى چەندین پڕۆژەى گرنگ بۆ پاراوکردنى ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی کراوە، کە یەکێکیان بریتییە لە زیادکردنى ئاوى ژێر زەویى لە ڕێگەى بیرى دەستکردەوە کە لە ڕێگەى کۆمپانیایەکى بەریتانى کارى لەسەر کراوە و بڕیارە لە قۆناغى یەکەم، 20 بیر لە دەوروبەرى شارى هەولێر لێ بدرێن کە شوێنەکەشیان دیارى کراوە بۆ ئەوەى ئاوى سەر زەوی شۆڕ بکرێتەوە بۆ ژێر زەوی و تێکەڵ بە کۆگاکانى ئاوى ژێر زەوی بکرێت تاوەکو ڕێژەى ئەو ئاوە زیاد بکرێت و ئەم ڕێگەیە کە ئێستا لە زۆربەى وڵاتانى دونیا باوە، بە سەرگرتنیشى لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.