له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌كان له گه‌ڵ به‌غدا د. رێبوار بابكه‌یی – ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: له كابینه‌ی شیاع سودانی چه‌ند پرسێكی هه‌رێمی كوردستان، گرێ دراوه به چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئومێد هه‌یه كه ئه‌و پرسانه به دیالۆگ له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته به شێوه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر پرسه‌كان خاڵ له سه‌ر پیته‌كان دابنێن.
ڕاشیگەیاند: پێویسته پرسی نه‌وت و گاز و مادده‌ی 140 و ته‌واوی پرسه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.
ئەوەشی خستەڕوو کە "پاڵپشتێكی ده‌ستووری هه‌یه كه كورد ئه‌وجاره لۆبی بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه كارنامه‌ی سوودانی و داواكانی هه‌رێمی كورد پێكه‌وه گرێ بده‌ین و بتوانیین ئه‌و پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوانه چاره‌سه‌ر بكرێن."
بابکەیی باسی لەوەش کرد کە پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به شایه‌دی و تێڕوانی ته‌واوی وڵاتان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی زلهێز، پارتی دیموكراتی كوردستان رۆڵی ئه‌رێنی و كاریگه‌ری هه‌بوو له هاتنه كایه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته. بۆیه ده‌توانیین بڵێین هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری به‌هێزبوونی عێراقه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوخۆی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی، د . رێبوار بابكه‌یی ڕایگه‌یاند: ئه‌و زمانه‌ی پێشوو باوی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها وڵاته هه‌رێمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی كوردستان نیین.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە ئه‌مرۆ لۆژیك، لۆژیكی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه نه‌ك هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه، پارتی هه‌میشه له گه‌ڵ یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.