له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه.
كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 ی 11 ی 2022 ، لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی شه‌شه‌مدا، له‌هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد هه‌ردوو یانه‌ی ئاسۆ و سۆلافی نوێ رووبه‌رووی یه‌كتر بوونەوە.
یارییەکەش لەبەرژەوەندی سۆلافی نوێ بە کۆتاهات، بەئەنجامی 80خاڵ بەرامبەر بە 72 خاڵ بۆ ئاسۆ.
رۆژی پێنجشەممەی داهاتووش بەدەستپێکردنی یاری نێوان هێرش و زاخۆ یارییەکانی گەڕی حەوتەم دەستپێدەکات و بۆ رۆژانی دواتر یارییەکانی خولەکە له گەڕی کۆتاییدا بەرێوەدەچێت، یانەی زاخۆش بەهۆی براوەبوونی لە تەواوی یارییەکاندا نازناوی وەرزی 2022ی خولەکەی یەکلاکردووەتەوە.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشداربوون و خولەکەش به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌چوو، 21 یاریش له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا هاتە ئەنجامدان، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چوو و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان بوو.
یانه به‌شداربووه‌كانیش بریتی بوون له:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.
بەرێوەچوونی کار‌و چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.