جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی سەردانیکردنی پارێزگای بابل په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و برایه‌تی خەڵک و سەرکردایەتیی هه‌رێمی كوردستانی پێگه‌یاندن.
ڕاگەیاندنی د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: له‌سه‌ر بانگهێشتی میرنشینی حومێر و خێڵه ره‌سه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب له فوراتی ناوه‌ڕاست، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی شاری حله‌ی کرد لە پارێزگای بابل و چاوی كه‌وت به كۆمه‌ڵێک پیاوماقوڵ و ڕیشسپی خێڵه‌كان.
ڕاشیگەیاند: جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، له میانی گه‌ڕان و قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا جه‌ختی له ئاماده‌یی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران كرده‌وه كه پشتیوان و پشتگیری داوا ڕه‌واكانیانە بۆ باشتركردنی ژیانیان و په‌ره‌دان به بارودۆخی پارێزگاکە و پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزارییە بنه‌ڕه‌تییەکان بۆیان.
باسی لەوەش کردووە کە د. شاخەوان په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و برایه‌تی خەڵک و سەرکردایەتیی هه‌رێمی كوردستانی پێگه‌یاندن و سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ ئه‌میر عز ئه‌لعه‌ره‌ب موسلیم حسین جه‌واد و سه‌رجه‌م ڕیشسپی و پیاوماقوڵان و لایه‌نه ئه‌منی و ئیدارییه‌كانی پارێزگاکە دەربڕی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و میوانداری و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان کراوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە شایه‌نی باسه، په‌رله‌مانتار شوان موحه‌ممه‌د و سه‌فوان به‌شیر ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.