ئێوارەی ئەمڕۆ 12ـی 11ـی 2022 لە میانی بەڕێوەچوونی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر کە پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، شاری هەولێر پەیوەندی قووڵ و مێژوویی لەگەڵ شانۆدا هەیە.
به ئاماده‌بوونی نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، د. سالار عوسمان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندو شانۆکار و نووسەر و ڕۆشنبیران.
ڕاشیگەیاند: له هۆڵی پێشوازی وەزارەتی ڕۆشنبیری له هه‌ولێری پایته‌خت حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، كه چه‌ندین وڵات تێیدا بانگهێشت كراون، له‌وانه‌ش ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ڕووسیا، ئۆکراینا، ئوردن، میسڕ، عوممان، مه‌غریب و جگه له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری به‌غداو به‌سراو چه‌ندین شاری دیكه به‌شداربوون تێیدا.
له میانی ڕێوڕه‌سمی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه‌دا سەرەتا بە مارشی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەستی پێ کرد و دواتر بە سکرین وێنەی کۆچکردووان لە پێشانگەکانی شانۆی کوردی نمایش کرا و گوتاری بەخێرهێنانی فێستیڤاڵ لەلایەن هیوا سوعاد پێشکەش کرا و دواتر نوێنەری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ویستی به‌خێرهێنانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە ئامادەبووان گەیاند لە وڵات و شاره به‌شداربووه‌كان.
ئومێد خۆشناو دووپاتی کردەوە کە هەولێر وەك شار مێژوویەکی پەیوەندی قووڵی لەگەڵ بزاڤی شانۆیدا هەیە، هاوکات جه‌ختی له‌سه‌ر بایەخی هونه‌ری شانۆ كرده‌وه و به دایكی هه‌موو هونه‌ره‌كانی ناوبرد، كه به‌درێژایی مێژوو شانۆ و شانۆكاران خودان هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی بوونه و هونه‌ره‌كه‌یان وه‌ك چه‌ك و خه‌بات و تێكۆشان ته‌وزیفی كاری كوردایه‌تی كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شانۆ و شانۆكارانی كرد، كه ماندوونه‌ناسانه ئه‌ركی خۆیان ڕاپه‌ڕاندووه. ئه‌وه‌شی به هه‌نگاوێكی گرنگ زانی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی بواری هونه‌ری له هه‌ولێر.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئه‌م فێستیڤاڵه وه‌ك نه‌ریتێك ساڵانه له ڕێگه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێره‌وه ڕێك ده‌خرێ و تێیدا وێڕای پێشکەشکردنی چەندین دیبەیت و سمینار، وڵاتانی به‌شداربوو به كاری شانۆیی به‌شداری ده‌كه‌ن و نمایشی شانۆیی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. له كۆتایشدا لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە خه‌ڵاتی زێرین بە مامۆستا سەباح عەبدولڕەحمان بەخشرا کە خزمەتی نیو سەدە لە نمایش و دەق و ڕەخنەی شانۆیی پێشکەش کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.