Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:19

شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆڵێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە تاوەکوو ڕۆژی هەینی شەپۆڵێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردۆتەوە کە "لە ڕۆژی چوارشەممەوە 16ـی ئەم مانگە تاوەکوو ڕۆژی ھەینی کۆتایی ئەم ھەفتەیە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی شێدار کە لە دەریای ناوەراست و باکوری دەریای سوور سەرچاوە دەگرێت لەگەڵ بوونی بارستە ھەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی ھەوادا.

باسی لەوەش کردووە کە دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە لەم مەودایەدا بەشێوەی ناوبەناو ھەورەتریشقە چالاک دەبێت لەگەڵ تاوەبارانی بەخوڕ لە کات و ناوچە جیاجیاکاندا و بارینی تەرزەش لەھەندێ شوێندا و بەگشتیی ئەم شەپۆڵە کاریگەری لەسەر سەرجەم ناوچەکان دەبێت، بەڵام رێژەی بارانبارینەکان لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەک بەدیاری نەکراوی جیاواز ئەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر بەپێی پێشبینییەکانی بڕی کەم تاوەکوو ئاستی دروستبوونی لافاویش ئەگەر کراوەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.