Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:25

ڤیدیۆ.. دوو فڕۆكە لە ئاسماندا بەریەككەوتن

کوردستان TV
100%

لە ویلایەتی تێكساس باشووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دوو فڕۆكەی جۆری Boeing B-17 و Bell P-63ی لە نمایشێكی یادەوەریدا لە ئاسماندا بەریەككەوتن.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی فڕۆكەوانیی فیدراڵیی (FAA)، رووداوەكە لە میانی نمایشی ئاسمانیی لە فڕۆكەخانەی ئیكسكیوتیڤ لە شاری داڵاس روویداوە.
لەو دیمەنانەی كە لەلایەن جەماوەری ئامادەبووەوە تۆماركراون و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، دوای ئەوەی دوو فڕۆكەكە بەریەككەوتوون، كەوتوونەتەخوارەوە و ئاگریان گرتووە.
زیاتر لە 40 كارمەندی ئاگركوژێنەوە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگری فڕۆكەكانیان دا.
فەرمانگەی فڕۆكەوانیی فیدراڵیی، رایگەیاند: لەئێستادا نازانرێت چەند كەس لە فڕۆكەكاندا بوون.
هاوكات فەرمانگەی فڕۆكەوانیی فیدراڵیی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی سەلامەتی گواستنەوە (NTBS)، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە دەكەن و دواتر وردەكاری بلاودەكەنەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.