Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:18

لە میحوەری گوێر کۆبوونەوەیەک دەربارەی پرسی هۆشیاری و یاسای ناکۆکیی چەکداری بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


 لە بارەگای فەوجی 3ی لیوای 21ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر، بە ئامادەبوونی فەرماندەی فەوجی 3 و ئەندامان و ئامر سریەکان، کۆبوونەوەیەک دەربارەی ئەرک و کارەکانی ڕاگەیاندن، یاسای ناکۆکیی چەکداری و پرسی هۆشیاری بەرامبەر بە ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیدا لەلایەن فەرماندەی فەوجی 3، وێڕای تیشک خستنە سەر یاسای ناکۆکیی چەکداری و زیانەکانی ئاڵودەبوون بە ماددەی هۆشبەر، هاوکات تیشک خرایە سەر ڕۆڵی راگەیاندن بۆ هۆشیارکردنەوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.

لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا پرسی سەنگەرسازی و چۆنیەتیی توندوتۆڵکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا تاووتوێکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.