دوێنی شه‌ممه 12-11-2022 حه‌فـــته‌مین فێستــیڤاڵی نێــوده‌وڵه‌تــیی هه‌ولــێر بۆ شـــانۆ له هۆڵی پێشه‌وا كاتژمێر 6ی ئێواره ده‌ستی پێكرد.
چالاكییه‌كانی دووه‌م رۆژی فێستێڤاڵه‌ككه به‌م شێوه‌ی خواره ده‌بێت:
كاتژمێر 10ی به‌یانی به‌رێوه چوونی كۆڕی ره‌خنه‌یی بۆ شانۆگه‌ری "شالیرو جادوگه‌رانی ماكبێس له نووسینی ولیام شكسپیر وده‌رهێنانی كامه‌ران ره‌ئوف.
به‌رێوه چوونی كۆرێكی شانۆیی به پێنج هونه‌رمه‌ند،كه‌بریتین له:
1-هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان.
2-هونه‌رمه‌ند د.فازل جاف.
3- هونه‌رمه‌ند یاسین قادربه‌رزنجی.
4-هونه‌رمه‌ند تریفه كه‌رمییان
5- ڕه‌خنه‌گر حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان.
پرۆگرامی سه‌ر له ئێوه‌رش سێ شانۆگه‌ری نمایش ده‌كرێت به‌م شێوه‌ی خواره ده‌بێت:
شانۆگەری شەوێک لە دۆزەخدا.
نووسین و نواندن و دەرهێنانی سدیق حوسێن، کاتژمێر 4ی ئێوارە، هۆڵی میدیا، به‌رهه‌می كوردستانه
شانۆگەری مردوو مرد.
نووسین و سینۆگرافیا، عەلی عەبدولنەبی ئەلزیدی،کاتژمێر 6ی ئێوارە لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان، به‌رهه‌می عێراقه.
شانۆگەری THE MEETING. سینۆگرافیا و دەرهێنانی مازن غەرباوی، کاتژمێر 8ی شەو لە هۆڵی ڕۆشنبیری، به‌رهه‌می وڵاتی میسره.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.