له گه‌ری شازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی نیوكاسل له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی چێلسی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سانت جێمس پارك به‌رێوه چوو ،له گه‌ل ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه ده‌ستیان به هێرش و فشار كرد بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌لام ئه‌م گێمه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی هات .
له گێمی دووه‌میش هه‌ردوو یانه له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل بوون له خوله‌كی شه‌ستو حه‌وت جۆزیف ویلۆك گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له سوودی نیوكاسلی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد ،كه ئه‌م گۆله‌ش به‌س بوو تا نیوكاسل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه به‌ده‌ست بێنێت .
به‌م ئه‌نجامه‌ش نیوكاسل بووه خاوه‌نی سی خال و له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه یانه‌ی چێلسیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به بیست‌و یه‌ك خال له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت .
هه‌ر له ئینگلته‌را ده‌مێنینه‌وه‌و ده‌چینه یاریگای مۆلینیۆو تیایدا یانه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆن میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی كرد‌و له ئه‌نجامدا میوانه‌كان به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
له گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو یانه هه‌ولیان ده‌دا گۆل تۆمار بكه‌ن به‌لام ئه‌م گێمه هیچ گۆلێكی به‌خۆوه نه‌بینی ، ده خوله‌ك دوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م مارتن ئۆدیگارد گۆلی یه‌كه‌می له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد‌و ئارسنالی له یاریه‌كه پێشخست .
له ناوه‌راستی ئه‌م گێمه‌ش هه‌مان یاریزان ئۆدیگارد گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و تۆپچیه‌كانی له‌نده‌نی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئارسنال دوازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به سی‌و حه‌وت خال و به جیاوازی پێنج خال له‌گه‌ل مان ستی نزیكترین ركابه‌ری دووركه‌وته‌وه‌و پارێزگاری له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد،یانه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆنیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی ده خاله‌و له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
هه‌ر له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئینگلته‌راو له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به یانه‌ی برێنتفۆردی میوانی دۆڕا.
له خوله‌كی شازده‌دا، یاریزان ئیڤان تۆنی گۆڵێكی بۆ برێنتفۆرد به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزانانی مان سیتی هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌م، یاریزان فیل فۆدێن گۆڵی به‌رامبه‌ری سیتیزێنزی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌م گێمه یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌میش یاریه‌كه به هه‌مان گه‌رم و گوڕی گێمی یه‌كه‌م درێژه‌ی هه‌بوو تا له خوله‌كی هه‌شته‌می كاتی زیادكراوی یاریدا، یاریزان ئیڤان تۆنی گۆڵی دووه‌می خۆی و میوانه‌كانی تۆماركرد‌و سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی برێنتفۆرد له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ نۆزده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مانچسته‌رسیتیش به سیی و دوو خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت .
هه‌ر له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئینگلته‌راو له یاریه‌كی پڕ گۆڵدا، یانه‌ی تۆتنهام به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له یانه‌ی لیدز یونایتدی میوانی برده‌وه، له خوله‌كی ده‌دا، هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی، كریسێنسیۆ سامێر ڤیل گۆڵێكی بۆ لیدز یونایتد تۆماركرد، پاشان هاری كه‌ین ئه‌ستێره‌و گۆڵگاری تۆتنهام گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیستوپێنج به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی چلوسێش، ڕۆدریگۆی ئیسپانی گۆڵی دووه‌می لیدز یونایتدی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به پێشكه‌وتنی میوانه‌كان ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، به‌رگریكاری وێڵزی، بێن داڤیس گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری سپێرزی به‌ده‌ستهێنا، دواتر ڕۆدریگۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می لیدزی له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وت تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌ی پێشخست، به‌ڵام یاریزانانی تۆتنهام به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كدا، ڕۆدریگۆ بێنتاكوری ئۆرگوایی گۆڵی سێیه‌م و به‌رامبه‌ری تیپه له‌نده‌نیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و سێ خاڵی گرنگی بۆ میوانداره‌كان مسۆگه‌ركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی تۆتنهام له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست‌ونۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و لیدز یونایتدیش به پازده خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت -
له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپول به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ساوسهامپتۆنی میوانی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای ئانفیڵد له شاری لیڤه‌رپول به‌ڕێوه‌چوو، دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد.
هێنده‌ی نه‌بردو سێ خوله‌ك دواتر، هێرشبه‌ری سكۆتله‌ندی چیی ئادامز گۆڵی به‌رامبه‌ری ساوسهامپتۆنی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان هێرشبه‌ری ئۆرگوایی داروین نونێز ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می لیڤه‌رپولی له خوله‌كی بیستویه‌ك تۆماركرد، له خوله‌كی چلودووش هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ڕێدزی له گێمی یه‌كه‌م به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك پێشخست.
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیڤه‌رپول له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست‌ودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ساوسهامپتۆنیش به دوازده خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.