له میانی گه‌ری پازده‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونشنی خاوه‌نی ده نازناوی رابردووی خوله‌كه بووه میوانی یانه‌ی شالكه‌و بایرن به تۆمار كردنی دوو گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای فیلتینس ئه‌رینا به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش سێرجی گنابری له خوله‌كی سی‌و هه‌شت تۆماری كرد ،له گێمی دووه‌میش هێرشه‌كانی بایرن به‌رده‌وام بوو له خوله‌كی په‌نجاو دوو ئیرێك ماكسیم تشۆبۆ بایرنی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م .
دوای ئه‌م دوو گۆله‌ش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و بایرن میونشن ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به سی‌و چوار خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد، یانه‌ی شالكه‌ش درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا‌و تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و به هه‌نها نۆ خال له پله‌ی هه‌ژده‌مین و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شالكه تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.