Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:22

پارێزگاری هەولێر مژدەیەك بە خەڵكی كەمدەرامەت و كرێنشینان دەدات

دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە، ناوی ئەو كەسانە رادەگەینرێت، كە فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی شوقەی كرێچیان پڕكردۆتەوە
کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر رایدەگەێنێت، دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی شوقە بۆ كرێچیان ، ناوی ئەو كەسانە رادەگەینرێت، كە فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی شوقە پڕكردۆتەوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگەیاند: مژدە بە خەڵكی كەمدەرامەت و كرێنشین دەدەین، كە لەو ماوەیەدا لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەردی بناغەی شوقەكانی كرێچییان لە هەولێر دادەندرێت.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە، ناوی ئەو كەسانە رادەگەیەنرێت، كە فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی شوقەی كرێچیان پڕكردۆتەوە .
ئومێد خۆشناو روونیشیكردەوە كە لە دوو شوێنی زۆر باشی هەولێر، شوێن بۆ دروستكردنی شوقەكان دیاریكراوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا كە لیژنەیەك كاری پاككردنەوە بۆ ناوەكان دەكات، دوای پاكتاوكردنی ناوەكان و ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایەو بە چاودێریی داواكاریی گشتی، پڕۆسەی تیروپشك بۆ كرێنشینەكان بەڕێوە دەچێت و ناوەكان رادەگەیەندرێن.
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو، كە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاودێریی ئەو بابەتە دەكات و جەختیشی كردۆتەوە، ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون كە بۆ خەڵكی هەژار و كرێنشینن دروست دەكرێن، دەبێت كارەكە زۆر بە دادپەروەری و بە دروستی بەڕێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.