Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:37

باڵەخانەی پێشووی بانكی ڕافیدەین لە كەربەلا ڕووخا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕووخانی باڵەخانەی پێشووی بانكی ڕافیدەینی لە كەربەلا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی باڵەخانەی بانكی ڕافیدەینیان لە شاری كۆن لە پارێزگای كەربەلا داخست، دوای ئەوەی بەشێك لە باڵەخانەكە لە ئەنجامی كارەكانی فراوانكردنی نێوان دوو مزگەوتی پیرۆز ڕووخاوە .
 بەرگری شارستانی جەختیشی لەوە كردەوە كە منداڵێك دوای داڕمانەكە بریندار بووە، كە بۆ چارەسەركردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، كەتیمەكانی فریاكەوتنی بەرگری شارستانی هەڵساون بە دانانی شریتی هۆشداری و تەواوی شوێنەكەیان داخستووە، نەوەك داڕمانی زیاتر رووبدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.