Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:17

لە ڕێگەی چەندین پرۆژەی ستراتیجییەوە كۆمپانیاكانی وڵاتی ژاپۆن هاوكاریی هەرێمی كوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%


بە سەرپەرشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دیداری نێوان كۆمپانیاكانی كوردستان و كۆمپانیاكانی وڵاتی ژاپۆنی ڕێکخست.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دیداری نێوان كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی وڵاتی ژاپۆن ڕێكخرا و تێیدا كۆمەڵێك هەلی كاری هاوبەش خرانەڕوو.

لە دیدارەكەدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خۆشحاڵیی خۆی بۆ زیاتر پتەوبوونی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن دەربڕی، بەتایبەتی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی جایكا و گوتی: "ئەمە بەڵگەیەكی بەهێزە كە هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی لەبارە بۆ كاركردن، هەروەها بەڵگەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەماهەنگێكی ڕاستگۆیە و بە سوپاس و پێزانینەوە دەڕوانینە هاوكاری و دۆستایەتییەكانتان."

ئەوەشی خستە ڕوو كە كۆمپانیاكانی وڵاتی ژاپۆن، بۆ بونیاتنانی ژێرخانی هەرێمی كوردستان، هەموو پشتیوانییەكیان لە بوارەكانی ڕاوێژكاری، ماستەرپلان، پڕۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و چارەسەری ئاوی قورس لە چەند شارێكی كوردستان، مۆزەخانەی سلێمانی و چەندین بواری دەربڕیوە.

دیدارەكە بە هەماهەنگیی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی و ئاژانسی جێترۆی ژاپۆنی و ئامادەبوونی ژمارەیەك كۆمپانیای گەورەی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو؛ لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە، نوێنەری تەواوی وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بەشدار بوون و ژمارەیەك لە كۆمپانیای ناخۆییش لە دیدارەكەدا ئامادە بوون.

ساسان عەونی ڕوونیكردەوە، "ئەمە سێیەم دیدارە لە ماوەی دوو ساڵدا كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەنێوان كۆمپانیاكانی وڵاتی ژاپۆن و كۆمپانیاكانی كوردستان ڕێكیدەخات. لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەی ئۆنلاین ئەم دیدارە ساز كرا و زیاتر لە ٨٠ كۆمپانیای وڵاتی ژاپۆن بەشداربوون و ئێستە بەشێكی ئەو كۆمپانیایانە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بە چاوی خۆیان پێشكەوتنەكانمان دەبینن."

لە دیدارەكەدا كە لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی (شیراتۆن) بەڕێوەچوو، چەند پرێزنتەیشنێك لەلایەن ئامادەبووانەوە نمایش كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.