Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:17

لە زاخۆ بەردی بناغەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دانرا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت، راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت ئەوەیە، كە زۆربەی خەڵكی كەمدەرامەت سوود لە یەكەكانی نیشتەجێبوون وەربگرن.
ئەمڕۆ شەممە 13-11-2022 بەردی بناغەی یەكەم پڕۆژەی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان لە زاخۆ دانرا.
لەوبارەیەوە دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان لە مەراسیمەكەدا رایگەیاند: قۆناغی یەكەمی راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكەین، كە دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونە و لە زاخۆ قۆناغی یەكەم دەست پێدەكەین.
هەروەها سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان گوتی: لە ناوچەكانی دیكەش لە دهۆك و هەولێر و سۆران و سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەش دەست پێدەكەین بە زووترین كات و راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت ئەوەیە، كە زۆربەی خەڵكی كەمدەرامەت سوود لە یەكەكانی نیشتەجێبوون وەربگرن.
دكتۆر محەمەد شوكری، گوتیشی: لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت هەموو ئاسانكارییەك بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكەین و لیژنەیەكی باڵاش دروست كراوە لە چەندین وەزارەت و سەرپەرشتیی دروستكردنیان دەكات، كە بە جۆرێك دروست بكرێن بە كوالیتییەكی باش كە خەڵك بتوانن بە ئاسوودەیی تێیاندا بژین.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: مژدە بە خەڵكی كەمدەرامەت و كرێنشین دەدەین، كە لەو ماوەیەدا لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەردی بناغەی شوقەكانی كرێچییان لە هەولێر دادەندرێت.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.