گۆرانیبێژی میسری شیرین عه‌بدولوه‌هاب ،دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشوو كه هونه‌رمه‌ندی میسری حوسام حه‌بیب بوو كرده‌وه.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند" حوسام كوڕێكی باشه، ئه‌و خۆشه‌ویستی منه و خۆشمده‌وێت كاتێ حوسام حه‌بیب هاوسه‌ری پێشووم جارێكی دیكه داوای هاوسه‌رگیری لێكردمه‌وه راسته‌وخۆی رازی بووم".
سه‌باره‌ت به براكه‌شی شیرین ده‌ڵێت" من له براكه‌م خۆش بووم ، نامه‌وێت خێزانه‌كه‌م ژیانییان له كێشه دا بێت".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.