Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:16

بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت.. چه‌ندان پڕۆژه‌یاسا تاوتوێ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد بۆ دانیشتنێكی ئاسایی خولی پایزه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو.

بانگهێشتنامه‌كه‌ی د. رێواز فایه‌ف سه‌رۆكی په‌ر‌له‌مانی كوردستان بۆ دووسبه‌ی سێشه‌مه‌یه‌‌ له‌ كاتژمێر 10ی به‌یانی.

به‌گوێره‌ی بانگهێشتنامه‌كه‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی دووسبه‌ی سێشه‌می په‌رله‌مان بریتی ده‌بێت له‌:-

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی ژمارە 76ی ساڵی 2021ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوه‌ ده‌كرێت:

1 - پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2021).

3 - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە 64ی ساڵی 1996ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

4 - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە 14ی ساڵی 2008).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.