به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر پیاوێك خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ یه‌كشه‌م بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرایه‌وه بەبوونی دوو تەرم.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەرەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنی مەبەست دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (محه‌مه‌د عه‌بدوڵا بابه‌کر) تەمەن 46 ساڵ، لەسەر کێشەیەکی خێزانی بە گولـلـە لە هاوسەرەکەی بە ناوی (ژیان واحید حه‌مه‌د) تەمەن 39 ساڵ دەدات و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ناوبراو دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، گولـلـەیەکیش لە خۆی دەدات و گیانلەدەست دەدات، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش تەرمەکان ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.