Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:27

پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک دەدات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی مێردمنداڵێک لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێت، پاشان گیان لەدەست دەدات، بەپێی گوتەی خانەوادەکەی ئەو مێردمنداڵە "لەلایەن پۆلیسەوە ئەشکەنجە دراوە و خنکێنراوە."

مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێت، دوای ئەوە گیان لەدەست دەدات، لەمبارەیەوە خانەوادەکەی ڕایانگەیاند: کوڕەکەمان لە بنکەی سەرچنار گیرابوو، بەپێی گوتەی پۆلیس دواتر ڕایکردووە، ئەوانیش گرتوویانە و هێناویانەیە بنکە و خستوویانەتە زیندان، لە زیندان ئەم منداڵەیان ئەشکەنجە داوە و خنکاندوویانە.

ڕاشیانگەیاند: شوێنەواری لێدان لەسەر جەستەی کوڕەکەمانەوە دیارە، بەپێی گوتەی شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە 5 پۆلیس بە قۆناخە تفەنگ و دەمانچە لێیان داوە.

هەروەها گوتیشیان: داوای کامێراکانی زیندانەکەمان کردووە، دەڵێن کار ناکات، هەروەها هەموو کامێراکانی ئەو کۆڵانەیان سڕیوەتەوە.

لەمبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات، سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لێژنە پێکهێنراوە، گۆڕەکەی هەڵدەدرێتەوە و لاشەی تۆمەتبار دەبرێتە پزیشکی دادی.

ڕاشیگەیاند: ئەو مێردمنداڵە پێشتر سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، بە تۆمەتی تەقەکردن لە خەڵک، بەپێی بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو پۆلیسانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە دەستبەسەر کراون، لێژنەکە وتەیان وەردەگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.