سه‌رۆك كۆماری توركیا نوێترین ئاماری قوربانییانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئیسته‌نبووڵی ئاشكرا كرد كه نزیكه‌ی 60 كه‌س ده‌بێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قامی ئیستقلال له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم بریتییه له 6 كوژراو و 53 بریندار.
پێشتر محه‌مه‌د ساندری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له ئیسته‌نبوول پێی ڕاگه‌یاندبوون: ته‌قینه‌وه‌كه له كاتژمێر 4:20 به‌كاتی توركیا له شه‌قامی ئیستقلال له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم كه قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامی ئیسته‌نبووڵه ڕوویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی ئیسته‌نبووڵ ته‌قینه‌وه‌كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بووه و كه‌سێك له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
لای خۆشییه‌وه عه‌لی یه‌رلیكایه پارێزگاری ئیسته‌نبوول له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له نوێترین زانیارییه‌كاندا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
پارێزگاری ئیسته‌نبوول هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری هه‌موو كه‌سانه‌ش كرد كه له ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.