له به‌رنامه‌ی مژاری ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق و ململانێی زلهێزه‌كان دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند: دوای ماوه‌یه‌ك حكوومه‌تێک دامه‌زرێنرا و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش تاڕاده‌یه‌كی باش باکگراو‌ندێكی باش و شاره‌زایی ته‌واوی سیاسی و ئیداری هه‌یه، به‌ڵام بارێكی قورسی له سه‌ر شانه، ئایا ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو بارقورسییه هه‌ڵبگرێت ئه‌وه پرسیاره.
ڕاشیگەیاند: بێده‌نگی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، دانووستانه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ لایەنەکانی به‌رامبه‌ر وه‌كو پێویست كاریگه‌ر نەبوون. بێده‌نگی ئه‌وان كاتییه، ناتوانن به‌رده‌وام بن و به‌ڵێنی زۆریان داوه بۆیه بێده‌نگییان كاتییه، ڕه‌وتی سه‌در زیاتر كاریگه‌ری له سه‌ر شه‌قام هه‌یه، نه‌ک كه‌سانی ئه‌كادیمی.
د . محه‌مه‌د ئیحسان باسی لەوەش کرد محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر توانی یاسای نه‌وت و گاز دابڕێژرێت و دادگەی فیدراڵی ڕێكبخات ئه‌وا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، سه‌نگی كورد ئه‌مڕۆ جیایه له گه‌ڵ جاران، خه‌ڵكێک هه‌یه دژایه‌تی كورد ده‌كات كه خۆی وا داده‌نێت كورده. ئێمه كێشه‌مان له ناو ماڵی كورد هه‌یه.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوای 24ـی 02ـی 2022 كه ده‌ستپێكی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكراینا بوو زۆر شت گۆڕان، بۆ نموونه تێڕوانینی نێوده‌وڵەتیی گۆڕا، دوای شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكراینا، گۆڕانكاری له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ڕووی داوه.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئاماژەی بەوەش دا کە بە دروستبوونی جه‌مسه‌رێكی نوێی نێوده‌وڵه‌تیی كه وڵاتی چینه، زۆر گۆڕانكاری له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕوو ده‌دات، وه‌كوو كوردیش ده‌بێت زیاتر شاره‌زاتر بین له گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوكێشه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.