Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:30

داواکاری گشتیی بەدواداچوون دەکات بۆ کەیسی ئەو مێردمنداڵەی لە بنکەیەکی پۆلیس گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو مێردمنداڵە دەکات کە لە بنکەیەکی پۆلیسی سلێمانی گیانی لەدەست دابوو.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بڵاوی کردۆتەوە کە "لە ڕێکەوتی 13ـی 11ـی 2022 دادوەر کاوە فەتحی مەعسووم، سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان دوابەدوای هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو مێردمنداڵەی کە لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لەدەست دا، پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە و پێکهێنانی لیژنەیەک بە چاودێری دادوەری داواکاری گشتی تایبەتمەند بۆ زانینی راستیەکان و هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم مێردمنداڵە و لە ئەنجامەکان ئاگادارمان بکاتەوە."

ئەوەش هاتووە کە "سەرۆکی داواکاری گشتیی لەلای خۆیەوە پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی داوای کرد وێنەیەک لە ڕاپۆرتەکانی بۆ بنێرێت."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و داواکاری گشتی تایبەتمەند لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار کرد بۆ ناردنی ڕاپۆرت لەسەر ئەم بابەتە."

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کرا، دوای ئەوە گیانی لەدەست دا، لەمبارەیەوە خانەوادەکەی ڕایانگەیاند: کوڕەکەمان لە بنکەی سەرچنار گیرابوو، بەپێی گوتەی پۆلیس دواتر ڕایکردووە، ئەوانیش گرتوویانە هێناویانەیە بنکە و بە دەمانچە و قۆناخە تفەنگ لێیان داوە و خستوویانەتە زیندان، لە زیندان ئەم منداڵەیان ئەشکەنجە داوە و خنکاندوویانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.