Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:29

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی 11ـی 2022 دوای تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئیستەنبووڵ بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی ئەمڕۆی سەر ئیستەنبووڵ دەکەم.

سەرۆکی حکوومەت هەر لە تویتەکەی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ حکوومەت، گەلی تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕیوە.

كاتژمێر 04:20ـی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەقینەوەیەک له‌ شه‌قامی ئیستقلال له‌ گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی تورکیا ڕووی دا كه‌ قه‌ره‌باڵخترین شه‌قامی ئیسته‌نبووڵه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.