سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی 11ـی 2022 دوای تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئیستەنبووڵ بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر ئیستەنبووڵ دەکەم کە لە هێرشێکی تیرۆریستی دەچێت."
سەرۆکی هەرێمی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی دووپات کردۆتەوە و هاوکات نووسیویەتی "هاوخەمی و نزاکانم لەگەڵ خێزان و ئازیزانی قوربانییەکانە، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم."
كاتژمێر 04:20ـی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەقینەوەیەک له شهقامی ئیستقلال له گۆڕهپانی تهقسیمی تورکیا ڕووی دا كه قهرهباڵخترین شهقامی ئیستهنبووڵه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.