گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه به‌وردی چاودێری ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا ده‌كه‌ن تا بزانن له‌نێو قوربانییه‌كان هاووڵاتی عێراقی هه‌یه یان نا.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامی ئیستقلال له ناوچه‌ی ته‌قسیم له شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا ڕووی دا و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش 6 كه‌س كوژراون له‌گه‌ڵ برینداربوونی 81 كه‌سی دیكه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: باڵیۆزخانه‌ی عێراق له توركیا به وردی چاودێری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه ده‌كات كه له ئێستا توركیان دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی ته‌قسیم.
ڕاشیگه‌یاند: باڵیۆزخانه‌ی عێراق و كونسوڵخانه‌ی ئیسته‌نبووڵ له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی توركیا له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه كه ئایا هاووڵاتییانی عێراقی له‌نێو كوژراو و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ته‌قسیم هه‌ن یان نا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا زانیاری‌یان نییه له‌وه‌ی كه هیچ هاووڵاتییه‌كی عێراقی له ڕووداوه‌كه‌دا بووبێته قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.