Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:56

خۆپیشاندان له‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش 2 چاڵاكوانی كورد ده‌ڕفێنن

کوردستان TV
100%


ڕۆژی ڕابردوو دوو چاڵاكوانی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی قادر پاکنەهاد و کەیوان نەبی، لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوانەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ قادر پاکنەهاد یەکێک لە چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزە ناسراوەکانی پیرانشار لە جادەی نێوان پیرانشار - نەغەدە و هەروەها کەیوان نەبی، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و تەندروستیی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕفێندراوە لە بەردەستدا نییە.

قادر پاکنەهاد یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی ناسراوی شاری پیرانشارە کە لە ئەنجوومەنە ژینگەپارێزییەکان و بوارەکانی ترەوە لەو شارە چالاکیی بەرچاو و کاریگەری هەبووە.

شایانی باسە کە ناوبراو پێشتریش بە هۆکاری جیاواز و لەلایەن ناوەند و هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پیرانشار بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.