باره‌گای حیزبی دیموكراتی كوردستانی له كۆیه بۆردومانكرا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 ی 11 ی 2022، ئێران به پێنج مووشه‌ك بۆردومانی باره‌گای حیزبی دیموكراتی كوردستانی له كۆیه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات و چەند شوێنێکی دەوروبەری قەڵاکە بووه.
هاوکارعه‌لی گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی کۆیە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر قەڵای دیموکڕات یەک کەس شەهید بووە و 5 کەسیش برینداربوون.
هه‌ر، به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه داخران و قوتابییان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.