Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:26

بارەگاکانی کۆمەڵە لە سنووری سلێمانی بۆردوومان کران

کوردستان TV
100%

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 11ـی 2022  بارەگاکانی کۆمەڵە لە ناوچەی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کران.

سەرچاوەیەک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند، لە ڕێگەی سێ درۆنەوە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران هێرشکراوەتە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە پێشتر بارەگاکان چۆڵکراون، هێرشەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە.

ئێران بەیانی ئەمڕۆ بەچڕی دەستی بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، ئەمەش بەبیانووی بوونی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ناوچانەدا.

بۆردوومانەکەی زڕگوێز هاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانکردنی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

سەبارەت بە ژمارەی شەهید و بریندارانی هێرشەکەی سەر کۆیە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا کەسێک شەهید بووە و 8 کەسی دیکەش برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.