سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 11ـی 2022 بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان کەوتنە بەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، دەگوترێت کە مووشەکەکان لە شاری سەردەشتی کوردستانی ئێرانەوە ئاراستەی کۆیە کراون.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە قەزای پشدەر ئاماژەی بەوە دا کە ئەو مووشەکانە لە ناوچەی سەردەشت لە کوردستانی ئێران کە هاوسنوورە لەگەڵ قەزای پشدەر، ئاراستەی کۆیە کراون.
ئێران بەیانی ئەمڕۆ بەچڕی دەستی بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، ئەمەش بەبیانووی بوونی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ناوچانەدا.
سەبارەت بە ژمارەی شەهید و بریندارانی هێرشەکەی سەر کۆیە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا کەسێک شەهید بووە و 8 کەسی دیکەش برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.