Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:29

هونه‌رمه‌ند " سیراوان ڕفیع پوور" به‌ سروود ێك پاڵپشتی له‌ خۆپیشانده‌رانی رۆژ هه‌ڵات ده‌كات

کوردستان TV
100%


پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندان له‌ خۆپیشانده‌رانی رۆژهه‌ڵه‌ڵاتی كوردستان له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ رده‌وامه‌،له‌م بارییه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "سیروان ڕه‌فیع پوور " به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ ناوی "بۆ كچانی نیشتمانم" بڵاوكرده‌وه‌.
سروودی "بۆكچانی نیشتمانم " تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن  شاعیری كورد "موحیب مه‌هابادی" نووسرراوه‌ ،ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ره‌فیع پوور دانراوه‌،دابه‌شكردنی موزیك له‌لایه‌ن سه‌ركان تانك كراوه‌.
بۆ كچانی نیشتمانم

بـه‌ فـیـڕۆ نـاچـێ خـوێـنـی پـاكـی ژیـنـا
كـه‌ پـرچـی بــۆتـه‌ ئـاڵا و ڕه‌مـز و هـێـما
ڕژا خوێنی و گڕی‌گرت خوێنی میلله‌ت
ئــیــتــر نـایـانـهـه‌وێ ژیـنـی بـه‌ زیلله‌ت
ژنــان ئــه‌مــجــاره پـێـشـه‌نگی خـه‌باتن
ئــومــێــدی ســـه‌ربــه‌خـۆیـی بـۆ وڵاتن
كـچــانـی نــیــشــتــمـان ئــازاد و ئـازان
لـه‌گـه‌ڵ جه‌ور و سـته‌م چـیتر نـه‌سازان
هــه‌مـوویان ڕاپـه‌ڕیون خـه‌ڵكی بێ باك
له‌ ده‌سـتیان دوژمـنـی غـه‌دداره هـیلاك . . .
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.