ئێران ده‌ستی به‌تۆپباران كردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌رێمی كوردستان كرد .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا، ئێران له سنووری برادۆست، له‌ناوچه كوێستانه‌كانی بەربزین ، بناری چیای سەقەڕ ، بە چڕی ده‌ستی به‌تۆپباران كرد.
تۆپبارانه‌كه‌ش له‌كاتێكدا، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 ى 11 ى 2022، كۆماری ئیسلامی ئێران به 5 مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر باره‌گای دیموكرات له شاری كۆیه ، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك شه‌هید و 8 كه‌سیش برینداربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش لەلایەن ئێرانەوە لە ناوچەی زڕگوێز لە سنووری سلێمانی بە مووشەک بۆردوومان کران، تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکانی ئەو هێرشە مووشەکییەش نەزانراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.