ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14-11-2022 چالاكییه‌كانی سێیه‌م رۆژی فێستێڤاڵه‌كه به‌م شێوه‌ی خواره ده‌بێت:
كاتژمێر 10ی به‌یانی له هۆڵی چوارچرا، به‌رێوه چوونی كۆڕی ره‌خنه‌یی بۆ شانۆگه‌ری "مردوو مرد" له نووسین و سینۆگرافیا علی عبدالنبی الزیدی وة بؤ شانۆگەری THE MEETING. سینۆگرافیا و دەرهێنانی مازن غەرباوی.
له كاتژمێر 4ی ئێواره شانۆگه‌ری "ڕوبه"،ده‌رهێنانی حه‌مادی ئه‌لوه‌هابی،هۆڵی میدیا نمایش ده‌كرێت كه به‌رهه‌می وڵاتی توونسه.
كاتژمێر 6ـی ئێواره شانۆگه‌ری "مانسته‌ر" له هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان نمایش ده‌كرێت له ده‌رهێنانی شاهۆ شاهونه، به‌رهه‌می وڵاتی ئێرانه.
كاتژمێر 8ـی ئێواره ، شانۆگه‌ری "شه‌وێكی باراناوی" له هۆڵی ڕۆشنبیری نمایش ده‌كرێت به‌رهه‌می وڵاتی عمانه.
شایانی باسه رۆژی شه‌ممه 12-11-2022 حه‌فـــته‌مین فێستــیڤاڵی نێــوده‌وڵه‌تــیی هه‌ولــێر بۆ شـــانۆ له هۆڵی پێشه‌وا كاتژمێر 6ی ئێواره ده‌ستی پێكرد ، بۆماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران
چالاكییه‌كانی سێیه‌م رۆژی حه‌فته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.