لە ڕۆژانى (7-9)ى مانگى نۆڤه‌مبه‌رى 2022 بەناونيشانى (Democracy: A New Hope) ده‌يه‌مين كۆڕبه‌ندى جيهانى بۆ ديموكراسى له باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وڕوپا (The Council of Europe) بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ديموكراسى و سه‌روه‌رى ياسا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، بەبەشدار (حه‌سه‌ن مسته‌فا) مامۆستاى به‌شى ياسا لە زانکۆى سۆران و (محه‌مه‌د سه‌لمان) قوتابى قۆناغى چواره‌مى به‌شى زانسته سياسييه‌كان لە هەمان زانکۆ بەڕێوەچو.
لە میانەى ڕۆژانى بەڕێوەچونى کۆڕبەندەکەدا کە ئەنجومەنی ئەوروپا سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد، تیایدا سه‌ركرده‌ى وڵاتان سه‌رۆکی حکومەتەکان و ديپلۆماتكاران، توێژه‌ر و ئه‌كاديميستان، ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ميدياكاران له بازنه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ ئاڵوگۆڕكردنى ديدو ئايدياكانيان كۆکردەوە. لە کۆڕبەندى ئەمساڵیشدا گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و پێشهات و ئاله‌نگارييانه کرا كه ڕوبەڕوی پەرەپێدانی دیموکراسی و پڕۆسه‌ى حوكمڕانى ده‌بنه‌وه، بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەبارەى چەندین بابەتى هەنوکەیی کرا لەو چوارچێوەیەدا "ديموكراسيى له قه‌يراندايه" يه‌كێك بو له‌و پرسە سەرەکيانه‌ی کە خرايه به‌ر باس و گفتوگۆ به ئامانجى شیکردنەوەى لایەنە جیاکانى، به‌تايبه‌تى دواى سه‌رهه‌ڵدانى كۆڕۆنا ڤايروس و هێڕشى ڕوسيا بۆ سه‌ر ئۆكڕانيا و قه‌يرانه دارايى و ئابوورييه‌كان.
کۆڕبەندی جیهانی بۆ دیموکراسی (The World Forum for Democracy) بريتييه له سەکۆیەك بۆ بڕیاردەرانی سیاسی، توێژه‌ر، پسپۆر و چالاکوانان لە سەرانسەری جیهاندا به ئامانجى تاوتوێكردنى چارەسەری ئاستەنگە سەرەکییەکانى به‌رده‌م پرۆسەى حوكمڕانيى ديموكراسيی بەشێوەیەکى فراوان بەشدارى تێدا دەکەن. له‌م كۆڕبه‌نده‌دا له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ته‌نها سێ كه‌س به‌شێوه‌ى فه‌رمى به‌شداريان تيادا كردبو دوان له به‌شداربوان له زانكۆى سۆران بون.
مامۆستا و قوتابيه‌كى زانکۆى سۆران بەشدارى له كۆڕبه‌ندێكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا دەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.