سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 11ـی 2022 سەرکۆنەی ئەو هێرش و پێشلکارییانەی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەم بەیانییە جارێکی دیکە شاری کۆیە و زڕگوێز بەر شاڵاو و پەلاماری مووشەکەکان کەوتوون، هەندێ شەهید و برینداریش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
ڕاشیگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرش و پێشێلکاری خاکی هەرێمی کورستان و عێراق دەکەم.
سەرۆکی حکوومەت هەر لە گوتارەکەی ئاماژەی بەوەش دا کە "هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و شەهیدەکانیش جێگەیان بەهەشت بێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.