قایمقامی کۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 11ـی 2022 ڕایگەیاند، کەسێک کە نەخۆشی دڵی هەبووە بەهۆی بۆردومانەکە تووشی شڵەژان بووە و گیانی لەدەست داوە.
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند: کەسێک کە خەڵکی کۆیەیە نەخۆشی دڵی هەبووە، لەگەڵ دەنگی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری کۆیە تووشی شڵەژان بووە و بەداخەوە گیانی لەدەست داوە.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکە 7 کەس بریندار بوون، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و برینی هەندێ لە بریندارەکانیش سەختە.
باسی لەوەش کرد کە ئەو شەش کەسەی کە بریندار بوون و ئەو کەسەشی کە گیانی لەدەست داوە پێشمەرگەی دیموکراتن.
قایمقامی کۆیە ئاماژەی بەوەش دا کە بەشێوەیەکی گشتیی 5 مووشەک لە شاری کۆیە تەقیوەتەوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاراستەی شاری کۆیە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.