له میانی گه‌ری پازده‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا‌و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی ئه‌تلانتا میوانداری یانه‌ی ئینته‌ر میلانی كرد‌و یاریه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی میوانه‌كان كۆتایی پێ هات به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای گیۆیس به‌رێوه چوو ، له ناوه‌راستی گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال لێدانێكی سزایان به‌ده‌ست هێنا و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌ش ئه‌دیمۆلا لۆكمان سه‌ركه‌وتوو بوو گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد .
ده خوله‌ك دواتر ئیدین دزیكۆ به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی میوانه‌كان له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه ، له گێمی دووه‌م ئینته‌ر میلان باشتر ده‌ركه‌وت له خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش خواكیم مایهێلی گۆلێكی به‌هه‌ڵه له‌سه‌ر گۆلی خۆیان تۆمار كرد‌و ئینته‌ر ملانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، پێنج خوله‌ك دواتر خۆسیه لویس بالۆمینۆی یاریزانی ئه‌تلانتا گۆلێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاری بووه سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك بۆ ئه‌تڵانتا ،له خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت بالۆمینۆ گه‌رایه‌وه‌و گۆلێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له‌سوودی ئینته‌ر میلان كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ سی خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ئه‌تلانتاش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به بیست‌و حه‌وت خال له پله‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه .
هه‌ر له گه‌ڕی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم له‌شاری تۆرینۆ یانه‌ی یۆڤنتۆس میوانداری یانه‌ی لازیۆی كرد له ئه‌نجامدا یانه‌ی یۆڤنتۆس به سی گۆلی بی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لازیۆی برده‌وه.
له یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه نه‌یان توانی له گیمی یه‌كه‌م گۆل تۆمار بكه‌ن گیمی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه بوو له سه‌ره‌تای گیمی دووه‌م له خوله‌كه‌كانی چل و سی و په‌نجاو چوار یارزان مویس كین دوو گۆلی بو یۆڤنتۆس به ده‌ست هینا هیرشه‌كانی یۆڤنتۆس به‌وه نه‌وه‌ستان له كۆتا خوله‌كه‌كانه نه‌وه‌دی یاری ئه‌ركادیۆز میلیك گۆلی سێه‌می تۆماركرد به‌م شێوه‌یه یانه‌ی یۆڤنتۆس به سی گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لازیۆ سه‌ركه‌وت.
له‌خولی ئیتاڵیا ئه‌نته‌رمیلان و یۆڤنتۆس براوه‌بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.