Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:22

ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاو دادەنێت، لە ئەگەری پابەندنەبوونیان سزا دەدرێن.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە ئێستاوە تاوەکو ڕێكەوتی 21ـی 12ـی 2022 ئەو هاوبەشانەی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، ئەگەر پێوەری ئاویان نەبەستاوە و پێوەر ببەستن، سوودمەند دەبن لە داشکاندنی کرێی ئەو مانگانەی لەسەریانە کە پێشتر بڕی 80 هه‌زار دینار دیاری كرابوو، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان، ئێستا بۆ 20 هەزار دینار لە ناوەوەی شارەكان كەم كراوەتەوە، هەروەها بۆ بڕی 10 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەکان كەم كراوەتەوە.

ڕاشیگەیاند: بە پێچەوانەوە ئەو هاوبەشانەی پابەند نەبن، لەدوای ئەو ڕێكەوتەوە بڕی 80 هەزار دیناری مانگانەیان بۆ ئەژمار دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی دووپاتی کردۆتەوە کە بۆ ئەوەی لە بڕیاری داشكاندنەکە سوودمەند بن، پێویستە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو یان فەرمانگەی ئاو بكەن، كارمەندان لە پێشوازیتان دەبن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو و سوودمەندبوون لە داشكاندنەكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.