Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:20

یونامی پەیامێکی لەسەر هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 11ـی 2022  پەیامێکی لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد.

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) ڕایگەیاند: سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین کە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە.

ڕاشیگەیاند: عێراق نابێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکار بێت و دەبێت ڕێز لە یەکپارچەییی بگیرێت.

یونامی ئاماژەی بەوەش داوە کە گفتوگۆ لەنێوان عێراق و ئێراندا سەبارەت بە پرسە ئاسایشییە دوولایەنییەکان تاکە ڕێگەی بەرەوپێشچوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.